پەرلەمانی عێراق رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی دیاریکرد
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە 13ـی کانوونی دووەم، پەرلەمان سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێرێت.
وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق 9-1-2024 دەستیپێکردەوە و، پێشەنگی کارەکانیشی دەنگدان دەبێت لەسەر سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەندامیێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە هەڵوەشاندەوە.
دادگەی باڵای فیدراڵی (سێشەممە، 14ـی تشرینی دووەمی 2023) بڕیارەکەی دەرکرد، کە تێیدا هاتووە، "ئەمە بڕیاریی کۆتاییە و پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەند بن".
هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیێتیی محەممەد حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو، کە مانگی شوباتی ساڵی 2022 محەممەد حەلبووسیی بە ساختەکردنی نووسراو تۆمەتبار کرد و، گوتی نووسراوی دەستلەکارکێشانەوەی بە واژۆی خۆیەوە پێ پڕکردووەتەوە بەبێ ئەوەی وادە لەسەر نووسراوەکەدا هەبێت.
نوێدەکرێتەوە...