دادگای فیدرالی تانه‌كه‌ی مشعان جبووری رەت دەکاتەوە
رووداو ـ هه‌ولێر
دادگای فیدراڵ تانەی مەشعان جبووری رەت دەکاتەوە و بەو پێیە لیستی به‌ره‌ی ئینساف، كه مشعان جبووری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبەش دەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی لیستەکە هه‌یه، كۆمسیۆن بڕیاری دا ئه‌و لیستە قه‌ده‌غه بكات له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵیش پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن كرد.
سه‌ربه‌ست ئامێدی، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به (رووداو)ى راگه‌یاند "كۆمسیۆنی باڵا بڕیاری دا لیستی به‌ره‌ی ئینساف، كه مشعان جبووری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان قه‌ده‌غه بكات".
ئامێدی گوتیشی "ئێمه داوامان له‌و لیستە كرد له ماوه‌ی 3 رۆژدا ناوی لیستەکەیان بگۆڕن، به‌ڵام ئه‌وان پابه‌ند نه‌بوون به‌و بڕیاره، بۆیه كۆمسیۆن بڕیاره‌كه‌ی خۆی ده‌ركرد، دواتریش تانه‌یان له بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن دا، به‌ڵام دادگای فیدراڵی تانه‌كەی جبووری ره‌ت كرده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌و لیستە ناتوانێ به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكات".
ئامێدی ئاماژه‌ی بەوەكرد، كه به‌پێی ئه‌و كۆته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی تاوانه‌كان له‌سه‌ر جبووری ده‌رچووه، ناوبراو ناتوانێ به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێك له عێراق بكات.
مشعان جبووری، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داواكراوه، له ئاداری رابردوو به‌یاوه‌ری عیزه‌ت شابه‌نده‌ر سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌ڕایه‌وه عێراق و ئێستاش له یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی نیشته‌جێیه.