پەرلەمانی عێراق ناوی بەربژێرە پەسندکراوەکانی سەرۆککۆماری بڵاوکردەوە
رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو بەربژێرانەی راگەیاند کە مەرجە یاساییەکانیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تێدایە. لیستەکە ناوی 15 بەربژێری تێدایە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کە ئەمڕۆ چوارشەممە (14-1-2026) بڵاوکراوەتەوە، پاڵپشت بە حوکمەکانی مادەی 4 لە یاسای حوکمەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ژمارە (8)ی ساڵی 2012، ناوی ئەو بەربژێرانەی مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بریتین لە:
1. شوان حەوێز فەریق نامیق
2. ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
3. حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
4. نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
5. ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
6. سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
7. سەباح ساڵح سەعید
8. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی زاهیر
9. عەبدوللەتیف محەممەد جەمال رەشید شێخ محەممەد
10. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەلیوی
11. نزار محەممەد سەعید محەممەد گەنجی
12. سەردار عەبدوڵڵا مەحموود تایمز
13. فوئاد محەممەد حوسێن بەکی
14. موسەننا ئەمین نادر
15. نەوزاد هادی مەولوود
سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە و ناویان لە لیستەکەدا نییە، مافی ئەوەیان هەیە لە ماوەی سێ رۆژدا لە دادگەی باڵای فیدراڵی تانە بدەن.