پەرلەمانی عێراق کارنامەکەی زەیدی و 14 وەزیری حکومەتی نوێی عێراقی پەسند کرد

رووداو دیجیتاڵ
 
لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان بۆ بەربژێری وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەڕێوەچوو و جگە لە پەسندکردنی کارنامەکەی عەلی زەیدی، 14 کەس دەنگی پێویستیان بۆ بوونە وەزیر بەدەستهێنا.
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 270 پەرلەمانتاری عێراق، پرۆسەی دەنگدان بۆ 19 بەربژێری وەزیر بەڕێوەچووە، بەڵام 5یان دەنگی پێویستیان نەهێناوە.
 
ژمارەی وەزارەتەکانی عێراق 23 دانەیە، بەو پێیە هێشتا 9یان ماوە هەڵبژێردرێن.
 
ئەم کەسانە دەنگیان هێنا و بوونە وەزیر:
 
1- فوئاد حوسێن، وەزارەتی دەرەوە 
 
2- خالید شوانی، وەزارەتی داد
 
3- مستەفا جەبار سەنەد، وەزارەتی گەیاندن
 
4- سروە عەبدولواحید، وەزارەتی ژینگە
 
5- عەبدولکەریم عەبتان جبووری، وەزارەتی پەروەردە
 
6- دکتۆر عەبدولحوسێن موسەوی، وەزارەتی تەندروستی
 
7- موسەننا تەمیمی، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو
 
8- باسم محەممەد خزەیر، وەزارەتی نەوت
 
9- محەممەد کەربوولی، وەزارەتی پیشەسازی
 
10- فالح ساری عەبداشی، وەزارەتی دارایی
 
11- عەلی سەعد وەهیب، وەزارەتی کارەبا
 
12- وەهب حەسەنی، وەزارەتی گواستنەوە
 
13- مستەفا عانی، وەزارەتی بارزگانی
 
14- عەبدولڕەحیم شەممەرى، وەزارەتى کشتوکاڵ
 
 
ئەو بەربژێرانەی دەنگی پێویستیان نەهێنا:
 
1- قاسم عەتا، بەربژێری وەزارەتی ناوخۆ
 
2- رێباز حەملان، بەربژێری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
 
3- ئەحمەد عەزاوی، بەربژێری وەزارەتی پلاندانان
 
4- عامر خوزاعی، بەربژێری وەزارەتی خوێندنی باڵا
 
5- سەفا کەنانی، بەربژێری وەزارەتی گەنجان و وەرزش
 
چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەماندا، 9 وەزیرەکەی دیکەی کابینەکەی زەیدی یەکلایی بکرێنەوە.