بەوێنە.. چەکدارانی داعش بەمجۆرە ئۆتۆمبێل بۆمبڕێژ دەکەن
رووداو - هەولێر
چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێل بۆمبڕێژ دەکەن بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سەربازانی سوپای عێراقی پێ بکەنە ئامانج. (تۆڕی میدیایی رووداو) وێنەی تایبەتی چەکدارانی داعش بڵاودەکاتەوە لەکاتێکدا ئۆتۆمبێل بۆمبڕێژدەکەن.
وێنەکان لە مۆبایلی چەکدارێکی داعش سەیڤکرابوون، کە دوای کوژرانی چەکدارەکە مۆبایلەکە لەلایەن فەرماندەیەکی سوپای عێراقییەوە رادەستی تۆڕی میدیایی رووداو کراوە.
چەکدارانی داعش لە وێنەکاندا دەردەکەون لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆمبڕێژدەکەن و پڕی دەکەن لە ماددەی تەقەمەنی کە هەندێکیان بە وایەر بەستراون.
لە وێنەکاندا هەروەها چۆنیەتی دانانی دوگمەی تەقینەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکان نیشاندەدرێت، کە چەکدارانی داعش لەو شوێنانەی کە ئامانجیانە دەیتەقێننەوە. لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارەدا چەکدارانی داعش دڵخۆش دەردەکەون و پێدەچێت گوێ بەو کەسانە نەدەن کە لەئەنجامی تەقینەوەکاندا دەکوژرێن.