موسڵ.. 27 سه‌ربازی پێشووی عێراق له‌سێداره‌دران
رووداو- دهۆك
چه‌كدارانی داعش 27 سه‌ربازی سوپای پێشووی عێراق له‌سێداره‌ده‌ده‌ن، بە بیانووی ئەوەی ئاماده‌نه‌بوون داواكارییه‌كانی داعش جێبه‌جێبكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یەکی تایبه‌ت له‌نێو شاری موسڵ به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند " چه‌كدرانی داعش 27 سه‌ربازی سوپای پێشووی عێراقیان له‌سێداره‌دان و ته‌رمه‌كانیشیان رەوانەی پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی موسڵ كردوون".
هۆكاری له‌سێداره‌دانیان ئه‌وه‌بووه كە ئه‌و سه‌ربازانه ئاماده‌نه‌بوونە به‌یعەت به داعش بده‌ن و چه‌ك بۆ رێكخراوەكە هه‌ڵبگرن.
وەك سەرچاوەكە بۆ رووداوی گێڕایەوە، له‌سێداره‌دانی ئه‌م سه‌ربازانه دوای ئه‌وه هاتووە كه رێكخراوی داعش هەر 27 سەربازەكەی بانگكردوون و پێیان گوتوون " ده‌بێت به‌یعەت به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بده‌ن و ئیدی وه‌كو سه‌رباز بچنه ریزه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و دژی دوژمنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بجه‌نگن"، ئه‌وانیش ئه‌و داوایه‌ی داعشیان رەتكردووەتەوە، بەو هۆكارەش لەسێدارەیان داون.