مالیکی: هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی عێراق دەریاچەی خوێنی لێدەکەوێتەوە
رووداو - هەولێر
نوری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق داوای دادگاییکردنی ئەو سیاسەتمەدارانەی کرد کە "هەوڵی دابەشکردنی وڵات دەدەن" و رایگەیاند هەر هەوڵێک بۆ دابەشکردنی عێراق دەریاچەی خوێنی لێدەکەوێتەوە.
نوری مالیکی لە راگەیەندراوێکدا گوتی:" دڵنیایی لە پاڵپشتیکردنی حەشدی شەعبی و دەستکەوتەکانی دەدەین وهەموو پیلانە داڕێژراوەکان لە دژی و پیلانەکانی دابەشکردنی عێراق رەتدەکەینەوە".
نوری مالیکی گوتیشی " ئەزموونی حەشدی شەعبی بە شێوەیەکی سروشتی و بەهۆی ئەو دۆخەی کە عێراق تێیدایە لە سایەی گۆڕانکارییە گەورەکانی رووداوەکانی سووریا، دروست بوو، هاوکات سەرهەڵدانی داعش لە عێراق بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی ناوچەکە بەیەکەوە بەستراونەتەوە، سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری لە عێراق تاڕادەیەک بەرپا بوو، بەڵام تێکچوونی دۆخی سووریا رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر دۆخی عێراقدا هەبوو".
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق هاوکات داوای دادگاییکردنی ئەو سیاسەتمەدارانەی کرد کە "هەوڵی دابەشکردنی وڵات دەدەن"، روونی کردەوە کە "بەرپرسارێتی کەوتنی موسڵ و سەڵاحەدین وئەنبار دەکەوێتە ئەستۆی ئەو سیاسەتمەدارانە، چونکە رۆڵیان گێرا لە داڕشتنی پیلان ونانەوەی ئاشووب لە نێوان رۆڵەکانی عێراق".