نووسینگەی سیستانی: پێنجشەممە یەکەم رۆژی رەمەزانە


رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق رایگەیاند، پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
ئەو نووسینگەیە لە راگەیێنراوێکدا، کە رۆژی چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026 بڵاویکردووەتەوە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی بۆ شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە دیاریکردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە عەرەبستانی سعودیە و زۆرینەی ئەو وڵاتانەی کە پەیڕەوکاری مەزهەبی سوننەن، رۆژی چوارشەممەیان کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
 
لە هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ سعودیە، رۆژی چوارشەممەی کردە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لەکاتێکدا چەند وڵاتێکی دیکەی وەک سووریا، میسر، تورکیا، ئوردن و قەتەر پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە.