رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

 

رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.
 
زۆربەی چەکدارەکان سووریایین کە ژمارەیان 3.544 چەکدارە. دوای ئەو عێراق بە 460 چەکدار و دواتریش توونس بە 234 چەکدار دێن.
 
دابەشبوونی ژمارەی چەکدارەکان بەپێی وڵات و هەرێمەکانی جیهان:
 
-سووریا: 3.544 کەس
-عێراق: 460  کەس
-توونس: 234 کەس
-مەغریب: 187 کەس
-تورکیا: 181 کەس
- تورکمەنستان: 165 کەس
-رووسیا: 130 کەس
-میسر: 116 کەس
-سعودیە: 68 کەس
-تاجیکستان: 63 کەس
-ئازەربایجان: 55 کەس
-ئیندۆنیزیا: 46 کەس
-قرقیزستان: 42 کەس
-ئۆزبەکستان: 36 کەس
-ئەڵمانیا: 27 کەس
-ئەفغانستان: 25 کەس
-جەزائیر: 25 کەس
-لیبیا: 24 کەس
-بۆسنیا: 23 کەس
-ئێران: 23 کەس
-ئوردن: 19 کەس
-پاکستان: 17 کەس
-ئوسترالیا: 13 کەس
-لوبنان: 13 کەس
-ئۆکراینا: 13 کەس
-بەریتانیا: 10 کەس
-یەمەن: 9 کەس
-هۆڵەندا: 9 کەس
-ئەلبانیا: 8 کەس
-سوێد: 8 کەس
-بەلجیکا: 8 کەس
-سوودان: 8 کەس
-ئەمریکای باشوور: 7 کەس
-چیچان: 7 کەس
-بەحرێن: 6 کەس
-جۆرجیا: 6 کەس
-ترينيداد و تۆباگۆ: 5 کەس
-چین: 5 کەس
-فەڵەستین: 5 کەس
-کەنەدا: 5 کەس
-مالیزیا: 5 کەس
-فەرەنسا: 4 کەس
-کازاخستان: 4 کەس
-بەنگلادیش: 3 کەس
-ماڵدیڤ: 3 کەس
-داغستان: 3 کەس
-سویسرا: 3 کەس
- کۆسۆڤۆ: 3 کەس
-پۆڵەندا: 2 کەس
-دانیمارک: 2 کەس
- سڕبیا: 2 کەس
- سۆماڵ: 2 کەس
- ئەمریکا: 2 کەس
- نەمسا: 2 کەس
-کۆتدیڤوار: یەک کەس
- هیندستان: یەک کەس
- ئیسرائیل: یەک کەس
- ئیرلەندا: یەک کەس
- ئەفریقای باشوور: یەک کەس
- نیوزلەندا: یەک کەس
-  ئیسپانیا: یەک کەس
- دوورگەی سیشیڵ: یەک کەس
- گوانتانامۆ: یەک کەس
 
چوارچێوەی یاسایی بۆ دادگاییکردنیان
 
سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم تۆمەتبارانە، لەما فازڵ، بەرپرسی یەکەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان لە ناوەندی نیشتمانی بۆ ھاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی، رۆژی پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تۆمەتبارە بیانییەکان دەخرێنە ژێر باری یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموارکراو."
 
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی مادەی 6ی ئەم یاسایە، دادگاکانی عێراق دەسەڵاتیان هەیە ئەو بیانییانە دادگایی بکەن کە لە دەرەوەی عێراقیش تاوانیان کردووە، بەو مەرجەی تاوانەکەیان زیانی بە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیاندبێت، وەک تاوانە تیرۆریستییەکان.
 
لەما فازڵ گوتی، ئەم چەکدارانە بەپێی یاسای دژەتیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دادگایی دەکرێن. ئەم یاسایە جیاوازی ناکات لەنێوان ئەوەی چەکدارەکە شەڕی کردبێت یان تەنیا هاوکاریی گرووپەکەی کردبێت، هەموویان رووبەڕووی سزای لەسێدارەدان یان زیندانی تاهەتایی دەبنەوە.
 
گەرەنتیکردنی مافی قوربانییان
 
سەبارەت بە مافی قوربانییان، بەتایبەت کوردانی ئێزدی، لەما فازڵ گوتی: "یاسای تایبەت رزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021  مافی قەرەبووکردنەوەی مادی و مەعنەوی بۆ قوربانییان مسۆگەر کردووە و دەتوانن وەک شایەت یان سکاڵاکار لە دادگە ئامادەبن."
 
رادەستکردنەوەیان بە وڵاتەکانیان
 
ئەو بەرپرسەی دادوەریی عێراق روونی کردەوە کە هیچ رێگرییەکی یاسایی نییە بۆ رادەستکردنەوەی چەکدارە بیانییەکان بە وڵاتەکانی خۆیان، بەو مەرجەی ئەو وڵاتانە داوایان بکەن و چەکدارەکان تاوانیان دژی هاووڵاتییانی عێراقی ئەنجام نەدابێت.
 
لە 21ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستی کرد بە گواستنەوەی ئەو دەستگیرکراوانە لە سووریاوە بۆ عێراق.