تەقینەوەیەك بەغدا خوێناوی دەكات

رووداو- بەغدا

لە ئەنجامی کردەیەکی خۆکوژیدا لە یەکێک لە کافێیەکان لە بەغدا، زیاتر لە 30 کەس کوژران.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە کەسێکی خۆکوژ بەئۆتۆمبێلێکی مین رێژکراوەوە لە نزیک  یەکێک لە کافێکانی بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.

هێرشەکە ناوچەیەکی شیعەنیشینی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لە دەست داوە.