دەوڵەتی یاسا بە دەستپێشخەرییەکەی هەولێر دڵخۆشە
هەولێر ـ رووداو
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێ، دڵخۆشین بەو دەستپێشخەرییەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هاوکات دەبێت هەموومان پابەندی یاساو دەستووری عێراق بین.
عەبدولهادی حەسانی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە بەغدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئێمە دڵخۆشین بە دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی، بەڵام دەبێ هەموومان پابەندی دەستوور و یاسای عێراق بین".
بە بڕوای عەبدولهادی حەسانی، پرسی هەناردەکردنی نەوت پێوەری دیاریکراوی خۆی هەیەو مەسەلەکە هەناردەکردنی 50 بەرمیل و 100 بەرمیل نییە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لەعێراق، بۆیە دەبێ پابەندی دەستوور و یاسای عێراق بێت و لەرێگەی وەزارەتی نەوت یان کۆمپانیای سۆمۆوە نەوت هەناردەبکات.
دەشڵێت "ئەم پرسە رەهەندی دارایی و هونەری و یاسایی خۆی هەیەو پێویستە بە شێوەیەک بێت هەموو لایەکمان لەسەری کۆکبین".
پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، دەستپێشخەرییەکەی هەولێر هەنگاوێکی باشە، بەڵام ئەمە دەستپێشخەرییەکی زانستی ژمارەییە و دەستپێشخەرییەکی یاسایی نییە، "ئێمە ئامادەین یاسا بە هەموو رەهەندەکانییەوە لەسەر هەموومان جێبەجێبکەین".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وەك دەستپێشخەری و نیاز پاكییەك یەكلایەنە بڕیاریداوە رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبكات، تاوەكو بەشداربێت لە پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق، ئەمەش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی دانووستاندنەكان سەركەوتووبن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەناردەكردنی ئەو 100 هەزار بەرمیل نەوتە لە 1ی مانگی نیسانی 2014 دەستپێدەكات، هەولێر بۆ ئەو دەستپێشخەرییە هیچ مەرجێكی دانەناوە و لەهەفتەكانی داهاتووشدا هەوڵدەدات پرسی فرۆشتن و هەناردەكردن و بەڕێوەبەردنی دۆسیەی نەوت كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدابێت، لەگەڵ بەغدا بە تەواوی یەكلایی بكاتەوە.