دوو کارمەندی دژەتیرۆری عێراق بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەیەک لە ئەنبار بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا.
یەکشەممە 21ـی ئەیلوولی 2025، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیێنراوێکدا گیانلەدەستدانی ئەو دوو کارمەندەی بڵاوکردەوە.
ئەو دوو کارمەندەی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ناوچەی راوە لە ئەنبار بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەر بەو هێزەکەش بریندار بووە.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، دوای بۆردوومانکردنى حەشارگەیەکى داعش لە ناوچەی راوە، یەکەیەکیان بۆ کێوماڵکردن چووەتە شوێنی بۆردوومانەکە و لە کاتی پووچەڵکردنەوەیدا یەکێک لە مینەکان بە هێزەکەیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو دوو کەسە گیانیان لەدەستداوە.