نووسه‌رێكی سعودی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مێژووی قاعیده ده‌گێڕێته‌وه
رووداو - حه‌یات
جه‌مال خاجقجى، نووسه‌رێكی سعودی به‌ناوبانگه‌و له گوتارێكیدا كه له رۆژنامه‌ی حه‌یات بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێو رێكخراوی قاعیده شیده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مێژووی قاعیده ده‌گێڕێته‌وه.
نووسه‌ر باس له چه‌ند هێرشێكی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات كه خۆیان به‌رپرسیارێتییان لێ راگه‌یاندووه‌و پێیوایه ئه‌و هێرشه‌ی قاعیده له 5ی ئه‌م مانگه كردییه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی (العرچ) له سه‌نعا و كوشتنی ئه‌بو مه‌نصوری ئه‌مریكی، كه كۆمه‌ڵه‌ی شه‌بابی سۆماڵی خۆیان بانگیان كردبوو و كردبوویانه سه‌ركرده‌ی خۆیان، هه‌روه‌ها وازهێنانی ئه‌بو به‌سیری ته‌رتووسی له پشتگیریكردنی هێرشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی النصره، هه‌موویان نیشانه‌ی دابه‌شبوونی قاعیده‌یه بۆ دوو به‌ره، كه یه‌كێكیان به‌ره‌و میانڕه‌وی ده‌ڕوا و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له گومڕاییه‌وه بۆ گومڕابوونی زیاتر و ته‌كفیركردنی زیاتر.
خاجقجی نووسه‌ر هیوایه‌ك له‌وه ده‌بینێ كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه بیربكه‌نه‌وه و به‌م تووندڕه‌وییه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه.پێشیوایه كه تائێستا خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی دروست بۆ سه‌رهه‌ڵدانی قاعیده نه‌كراوه‌و هه‌وڵده‌دات هۆكاری مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رێكخراوه بخاته‌ڕوو.
ئه‌و ده‌ڵێ "شاراوه نییه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له نێوجه‌رگه‌ی تووڕه‌یی ئیسلامی سووننی سه‌ریهه‌ڵداو به‌رهه‌می تێڕوانینی فیقهی ئه‌م تایفه‌یه، به‌ڵام ناكرێ خراپیی كاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بده‌ینه پاڵ ئه‌م فیقهه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه فیقهی ناوبراو پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه تا قاعده‌ی دیكه به‌رهه‌م نه‌هێنێ".
نووسیویشییه‌تی "سه‌ره‌تای ئه‌م رێكخراوه بۆ بێهیوایی گه‌نجه جیهادییه سووننه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی، كه پێیانوابوو ده‌بێ خهلافهیهكی راشدی له وڵاته ئیسلامییه‌كان دابمه‌زرێ، به‌ڵام له‌به‌ر به‌دینه‌هاتنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه و هه‌ره‌سی كۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌كان و جه‌وری رژێمه عه‌ره‌بییه‌كان و سزای نێو زیندانه‌كان ئه‌م رێكخراوه دروستبوو".
نووسه‌ر پێیوایه ده‌كرێ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه چه‌په هاوچه‌رخه‌كان به‌راورد بكرێ، كه شانبه‌شانی یه‌ك له‌گه‌ڵ جیاوازی بیر و ئامانجیان له زانكۆكان و زیندانه‌كان له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ریانهه‌ڵدا، "به‌ڵام قاعیده پێویستی به فیقه و و فتوایه‌ك بوو كه كاره تووندڕه‌وه‌كانی به شه‌رعی بكات، ئه‌م جۆره فتوایهشیان له‌لای سه‌ید قوتب كه میسرییه‌كی تووڕه‌بوو له سه‌رده‌می رژێمی جه‌مال عه‌بدولناسر دۆزییه‌وه، به‌ڵام چونكه سه‌ید قوتب موفتی نه‌بوو، بۆیه بزووتنه‌وه‌كه په‌نای برده به‌ر سه‌له‌فییه‌ت، چونكه ئه‌میش بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی له قورئان و سووننهت وه‌رگیراوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جیهاد یه‌كێك له‌م بابه‌ته ئاینییانهیه كه به‌لای ئه‌وانه‌وه راگه‌یاندنی پێویستی به مه‌رجی تووند هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك نووسه‌ر ده‌ڵێ "ئه‌و گه‌نجانه‌ی قاعیده‌یان دامه‌زراند پێیانوابوو كه ئه‌م رژێمه دكیتاتۆرییانه به‌بێ تووندوتیژی ناگۆڕێن، به‌ڵام سه‌له‌فییه‌تی ته‌قلیدی مه‌رجی بۆ جیهاد داناوه و له‌و مه‌رجانه‌ش بوونی سه‌ركرده‌یه‌كه كه به ڕوونی كه‌وتبێته ناو كوفره‌وه".
نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه بۆ ئه‌و گه‌نجانه، واته دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه جیهادییه‌كه ته‌كفیركردن چاره‌سه‌ر بوو، بۆیه سه‌له‌فییه‌تێكی شۆڕش ئامێزیان داهێناوه‌و و ناویان ناوه سه‌له‌فییه‌تی جیهادی.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه "سه‌ره‌تای ئه‌م فیكره جیهادییه له‌میسر ده‌ستیپێكرد، كاتێك له هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی میسری ئه‌وكات (عاتیف سدقی) منداڵێك كوژرا و ئه‌وكات پێویستبوو كه فتوایه‌ك ده‌ربچێ ئه‌م كوشتنه له گوناهێكی گه‌وره له ئاینی ئیسلامه‌وه بكرێ به زه‌روره‌تێكی شه‌ڕ".
جه‌مال خاجقجی بۆچوونی وایه، كه كوشتنی مسولمَانان به بیانووی زه‌روره‌تی شه‌ڕ له عێراق، كه زه‌رقاوی ده‌ریكرد و كوشتنی باوه‌ڕداران له جه‌زائیر و تاڵان و خاپووركردنی ماڵه‌كانیان و حه‌ڵاڵكردنی كوشتن له‌لایه‌ن جهبههتولنوسره له سووریا و پاكستان و به‌م دواییه‌ش كوشتنی 56 سڤیلی بێ‌تاوان له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له یه‌مه‌ن، هه‌موو بوونه‌ته هۆی ناكۆكی و جیاوازی له‌نێوان ئه‌ندامانی قاعیده و یه‌كتر كوشتن‌یان.
ده‌شڵێ "به‌ڵی ئه‌ندامانی قاعیده یه‌كتری له عێراق، سۆماڵ و پاكستان یه‌كتری ده‌كوژن به‌بیانووی له‌تله‌تكردنی جه‌ماعه‌ت و خیانه‌ت و یارمه‌تیدانی دوژمن، بێگومان ئه‌مه له سووریا و یه‌مه‌نیش چاوه‌ڕوانكراوه".
ئه‌و باس له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخراوی قاعیده ده‌كات و ده‌ڵێ دوو پێكهێنه‌ری هه‌ن، جیهادییه‌كی سیاسی و جیهادییه‌كی دینی و له‌باره‌یانه‌وه ده‌ڵێ "هه‌ردووكیان تووندڕه‌ون، سیاسییه‌كه متمانه‌ی به كه‌س نییه و مه‌یلی به خائین له قه‌ڵه‌مدانی ئه‌وانی دیكه‌ی هه‌یه و پێیوایه كه ئه‌وانی دیكه له پلانگێڕانن له دژی و سیاسییه ته‌قلیدییه‌كانیش شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بییان دزیوه، به‌ڵام هه‌رچییه‌ك بێ ئه‌و سیاسییه‌و فیكری پراگماتیكی به‌سه‌ردا زاڵه و پێیوایه كه شه‌ڕ فێڵه".
سه‌باره‌ت به باڵی جیهادییه دینییهكهش ده‌ڵێ "جیهادییه دینییه‌كه زۆر كێشه‌یه، چونكه پێیوایه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هیچ مافێكی نییه تاوه‌كو نه‌یه‌ته نێو (تایفه‌ی مه‌نسوره)و خوێن و ماڵیشی حه‌ڵاڵه".
نووسه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ردوو باڵه پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كی قاعیده ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پێكهاته‌یه له ناو خودی كه‌سێك ململانێ‌یان بێ، ئه‌وا سیاسییه‌كه زۆربه‌ی جار سه‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ململانێیه له‌نێوان دوو كه‌س بێ، ئه‌وه له‌سه‌ره‌تادا بهڵگهبارانی یه‌كدی ده‌كه‌ن به قورئان و سووننهت و دواتریش پێكنایه‌ن و یه‌كتری ده‌كوژن".
خاجقجی به‌هاری عه‌ره‌بی له سه‌ره‌تادا به زیانی رێكخراوی قاعیده لێكده‌داته‌وه‌و به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "هه‌ره‌سی ئه‌م به‌هاره ژیانێكی دیكه‌ی پێبه‌خشی و رژێمه عه‌ره‌بییه چهوسێنهرهوهكان ئه‌گه‌ر قاعیده له‌ناو وڵاته‌كانیشیان نه‌بێ بانگهێشتی ده‌كه‌ن، چونكه ژیانی ئه‌مان به‌یه‌كه‌وه به‌نده، له حاڵی فه‌وزا قاعیده گه‌شه‌ده‌كات و ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ش كوشتن و لادانی لێده‌كه‌وێته‌وه و قاعیده‌ش بۆخۆیان یه‌كتری ده‌كوژن، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌ناو ئێمه ده‌ژین".