سوودانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازی لە ئەردۆغان کرد

رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد.
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "سوودانی و ئەردۆغان گفتوگۆی دووقۆڵیی فەرمی دەکەن و گفتوگۆی فراوان لەسەر ئاستی حکومی و وەزاری دەکرێت."
 
سەبارەت بە بابەتەکانی گفتوگۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا، نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند "دۆسییەکانی ئاو، ئابووری، ئاساییش، پڕۆژەی رێگەی گەشە و پەرەسەندنە هەرێمییەکان تاوتوێ دەکرێن."
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاند "رێککەوتنێکی دووقۆڵی ستراتیژی واژۆدەکرێت بۆ فراوانکردنی هاوبەشی لە بواری ئابووری، بازرگانی، ئاڵۆگۆڕی ئەزموون و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ژینگەیی و هەرێمییە هاوبەشەکان."