یەکەمین گەشتی هێڵێکی تازەی ئاسمانیی عێراق بۆ هەولێر دەست پێدەکات
رووداو – هەولێر
سبەی پێنجشەممە، 23ی نیسان، یەکەمین گەشتی هێڵی ئاسمانیی بەسرە Basra Airlines دەست پێدەکات.
گەشتەکە لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە دەبێت و کاژێر 11:10 دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەم هێڵە ئاسمانییە لە ساڵی 2022 دامەزراوە و مۆڵەتی بەکارهێنەری ئاسمانیی عێراق (AOC#11)ی وەرگرتووە لە دیسەمبەری 2025.
موەفەق شێروانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو هێڵە ئاسمانییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کە هێڵەکەیان ئێستا دوو فڕۆکەی هەیە لە جۆری Crj 1000. هەروەها گوتی "یەکەمین گەشتی هێڵەکەمان لە 20ی ئایاری 2026 بەرەو تورکیا و چەند وڵاتێکی ناوچەکە دەست پێدەکەن، هەروەها لە مانگی جولای گەشتەکانمان بۆ ئەورووپا دەست پێدەکەن".