دەنگی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک و پارێزگاکانی دیکە
رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ دەنگی بەشێک لەو وێستگانەی لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا گرفتیان بۆ دروستبوو، ژماردنەوەی دەستییان بۆکرا بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرانی رووداو، لە کەرکووک کۆی وێستگەکان کە 112دانە بوون، دهۆک 28 وێستگە، سلێمانی 33 وێستگە و لە هەولێر 35 سندووق جیاکراونەتەوە.
بە گوتەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجامی 100٪ـی هەڵبژاردنەکە ئاشکرادەکرێت، رۆژی هەینی، 22-12-2023، دەنگی سەرجەم وێستگەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و بەشێک لە وێستگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک جیاکرانەوە و ئەنجامەکان ئاشکراکران.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک، گوتی بەپێی ئەو داتایانەی لە کۆمیسیۆن وەریگرتووە، لە ناوەندی کۆمیسیۆنی پارێزگاکە دەنگی کۆی وێستگەکان بە دەستی جیاکراونەتەوە کە ژمارەیان 112 وێستگە بووە، بە گوێرەی کۆمیسیۆن دەنگی لایەنە سیاسییەکان بەمشێوەیەن:
یەکێتی: 4390
پارتی: 1629
هاوپەیمانیی عەرەبی: 2247
قیادە: 1083
هاوپەیمانیی عرووبە: 1153
نەوەی نوێ: 334
بەرەی تورکمانی: 1888
ئەمیل بتریس: 46
ئەنجێل: 45
کەرکووکنا: 998
هەروەها نزار جەزا، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی باسی لەوەکرد، لەکۆی 55 سندووق دەنگی 47 دانەیان جیاکراونەتەوە و لەو پارێزگایە دەنگی لایەنە سیاسییەکان بەمشێوەیەیە:
یەکێتی
کەرکووک: 10,615
دیالە: 1519
سەڵاحەدین: 672
نەینەوا: 511
پارتی
کەرکووک: 280
دیالە: 167
سەڵاحەدین: 16
نەینەوا: 23
نەوەی نوێ
کەرکووک: 431
پارێزگاکانی دیکە بەشداریی نەکردووە
کۆی دەنگی پووچەڵ: 2060
لە کۆی جیاکردنەوەی دەنگەکانی 35 سندووقی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان لە هەولێر کە بە دەست جیاکرانەوە، پارتی لە موسڵ و کەرکووک نزیکەی 7500 دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
پارتی لە نەینەوا: 3995 دەنگ
لە کەرکووک: 3407
یەکێتی:
لە نەینەوا: 702
لە کەرکووک: 1477