مەسرور بارزانی لەگەڵ عەلی زەیدی تاوتوێی پرسی مووچە و نەوت دەکات

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی لە بەغدایە و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێی پرسی نەوت و مووچە دەکەن.
 
رۆژی شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە بەغدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکرێت.
 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، دۆخی عێراق و ناوچەکە، نەوت، وزە و مووچە گفتوگۆ دەکەن.