540 بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە پێبژاردن سزادراون

23-10-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تێکڕای ئەو بەربژێرانەی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بە پێبژاردن سزادراون گەیشتە 540 بەربژێر ،82لە سزادراوان بەربژێری ژنن.
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری سزای پێبژاردنی بەربژێرانی بڵاوکردەوە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2025 سزادراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە تێکڕای ئەو بەربژێرانەی تاوەکو ئێستا سزا دراون گەیشتووەتە 540 بەربژێر، 62یان بەر لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن سزا دراون.
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 3ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد و تاوەکو 8ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بەردەوام دەبێت.
 
396 لەو بەربژێرانەی کە دوای دەستپێکی بانگەشە سزا دراون پیاو بوون و 82 ـەکەی دیکە بەربژێری ژن بوون.
 
سزاى پێبژاردنى کۆمیسیۆن بەگوێرەی رێکارەکانی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنە کە لە دوو ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات،زۆرترین پێشێلکارییەکان هەڵواسینی وێنە و پۆستەرە لەو شوێنانەی کە رێپێدراو نین.
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی یەکەمی 2025 ئەنجام دەدرێت و زیاتر لە حەوت هەزار بەربژێر رکابەری دەکەن بۆ بەدەست هێنانی 329 کورسی خولی شەشەمی پەرلەمانى عێراق.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە