داماک ئینتەرناشناڵ پڕۆژەکانی لە عێراق فراوان دەکات و 'داماک هیڵز بەغداد' رادەگەیێنێت

 
رێکلام

کۆمپانیای داماک ئینتەرناشناڵ، یەکێک لە پێشەنگەکانی گەشەپێدانی خانووبەرە لەسەر ئاستی جیهان، بە فەرمی هاتنە ناو بازاڕی خانووبەرەی عێراقی راگەیاند، بە دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی گەورەی "داماک هیڵز بەغداد". ئەم پڕۆژە ستراتیژییە هاوتایە لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی شاری بەغدا و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
 
پڕۆژەی "داماک هیڵز بەغداد" کە رووبەرێکی گشتی 6.2 ملیۆن مەتری چوارگۆشە دەگرێتەوە، لە قۆناخی یەکەمدا سێ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بە ناوەکانی "میسک"، "فەیروز" و "لامار" لەخۆدەگرێت. ئەم کۆمەڵگەیانە لە شوێنێکی ستراتیژی ناوازەدا هەڵکەوتوون، راستەوخۆ بەرامبەر گۆڕەپانی عەباس ئیبن فیرناس، تەنها پێنج خولەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و زانکۆکانی دەوروبەرییەوە دوورن. هەروەها دە خولەک لە ناوچەی سەوز و مەنسورەوە دوورە، و پانزە خولەکیش لە دیارترین هۆتێلەکانی پایتەختەوە دوورە.
 
ماجید غەزالی، جێگری باڵای سەرۆکی پڕۆژەکان لە داماک ئینتەرناشناڵ و بەڕێوەبەری کارگێڕی دایکۆ ئینتەرناشناڵ لە عێراق، لەبارەی ئەم پڕۆژەیەوە رایگەیاند: "شانازی دەکەین بە دەستپێکردنی قۆناخی یەکەمی پرۆژەی داماک هیڵز بەغداد، کە خاڵێکی دەستپێکی نوێیە بۆ داماک لە عێراق. ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەی دیدگای گەورەی ئێمەیە بۆ گەیاندنی پڕۆژەی خانووبەرەیی بەرەو کوالیتی ژیانێکی ناوازە و پاڵپشتی هەوڵەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی دەکات، هاوتەریب لەگەڵ پلانی پەرەپێدانی گشتگیر بۆ بەغدا 2030."
 
گوتیشی: "ئەم پڕۆژەیە کە یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی گەشەپێدانی خانووبەرە لە پایتەخت، جۆرەها ڤێلای نیشتەجێبوونی ناوازە پێشکەش دەکات بە دیزاینی رەسەن و قەبارەی جۆراوجۆر، لەوانە چوار و پێنج ژووری نوستن، لەگەڵ چەندین دیزاین کە تەلارسازی کۆن و رەسەنی عێراقی بەرجەستە دەکەن."
 
داماک هیڵز بەغداد کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و ئاسانکاری پێشکێش دەکات، لەوانە باخچەی ناوەندی، بنکەیەکی تەندروستی، شوێنی کات بەسەربردن، و چێشتخانە و کافێی مۆدێرن. هەروەها سیستەمێکی پێشکەوتووی دابینکردنی ئاو، وێستگەیەکی کارەبایی تایبەت، و سیستەمی گەرمکەرەوەی خۆری تێدایە، لەگەڵ خزمەتگوزاری چاککردنەوەی بەردەوام و ئاسایشی 24 کاژێری.
 
تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 2 ملیار دۆلارە و بڕیارە لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواو بکرێت.