تەواوی وردەکارییەکانی ژیانی پێشووی بەغدادی
رووداو - WDR
ئەبوبەکر بەغدادی, خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ، یەکەم دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی 2014. حەیدەر عەبادی, سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بەغدادییەوە دەڵێت ''ئەبوبەکر بەغدادی لە خۆشاردنەوە لێهاتووە، جگە لەچەند شتێکی کەم هیچی دیکەی لەبارەوە نازانین'' بەغدادی تەنیا لە رێگەی دوو وێنەوە ناسراوە و بەرپرسە لە کوشتنی هەزاران کەس، فەرمانیشی بە هەزاران کردەوەی دیکە داوە، کە لە تواناکانی رێکخستنی قاعیدەش بەدەرن. بەغدادی بەبێ هیچ مەرجێک داوا لە تەواوی جیهان دەکات تەسلیمی ئەو بن.
زانیاری کەم لەبارەی بەغدادییەوە دەزانرێت، لە رێگەی هەندێک دۆکیۆمێنتەوە زانیاری لە بارەی ژیانی کەسی و منداڵیی و خوێندن و هاوڕێکانی بڵاودەکرێتەوە. ئەوەی بیەوێت زانیاری لەبارەی بەغدادی بزانێت دەبێت سەردانێکی شوێنی ژیانی بکات، کە بە هەلیکۆپتەر ٤٥ خولەک لە بەغداوە دوورە. سامەررا شاری لەدایکبوونی ئەبوبەکربە غدادییە ، ئەو شارە بە منارەی لولو ناسراوە، کە شوێنەوارێکی عێراقی زۆر کۆنە.
ئێستا لە ماڵی ئەبوبەکر بەغدادی خێزانی ئاوارەی تێدا دەژین، کە لە دەست چەکدارانی خودی ئەبوبەکر بەغدادی هەڵاتوون. ماڵەکەی لە دوو ژوور پێکهاتووە، کە پەنجەرەی گەورەی تێدایە و کاژێرێکی سووری کۆن بە دیوارەوە هەڵواسراوە ، ئەوەی دەبینرێت چەند دۆشەکێک و مێزیکی سادە و چەندقاپ و قاچاخێکە.
لەو ماڵە سادەوە ئەبوبەکر بەغدادی وەک دەڵێن بووە "ترسناکترین مرۆڤی جیهان" و زانییارییەکانیش لەبارەیەوە زۆر کەمن. یەکێک لە هاوڕێکانی منداڵی بەغدادی کە نایەوێ وینەی بگیرێت و ناوی بڵاوبکرێتەوە لە بارەی بەغدادییەوە دەڵێت ، ''ئەبوبەکر لەمنداڵییەوە لەگەڵ من بووە، پێکەوە یاری تۆپی پێمان کردووە''. وەک خۆی باسی دەکات ئێستا زۆر لێی دەترسێت.
هاوڕێ منداڵییەکەی بەغدادی دەڵێت''لە منداڵیش ئەبوبەکر هەمیشە حەزی دەکرد سەرکردایەتی ئەوانی دیکە بکات ، حەزی لەدەسەڵاتداری بوو''
هەر لە سامەررا (ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم) ناسراو بە ئەبوبەکر بەغدادی دەستی بەخوێندن کردووە ، لەوێ خوێندنی ئامادەیی-بەشی وێژەیی تەواوکردووە ، قوتابییەکی ئاسایی بووە و لە ساڵی 1991 ناوی لە کۆلێژی پەروەردە- زانکۆی بەغداد دەگەڕێتەوە ، کۆی نمرەکانی لە پۆلی شەشی ئامادەیی 481 بووە ، لە وانەکانی عەرەبی 81 ، ئینگلیزی 57 ، بیرکاری 98 ، مێژوو 75 ، ئابووری 80 ی هێناوە. لەبەرئەوەی براکەی لە سەردەمی رژێمی بەعس لە شەڕێکدا کوژراوەو بە شەهید هەژمارکراوە، هەندێک نمرەی دیکەی بۆ زیادکراوە.
هاوڕێکەی ئەبوبەکر لەبارەی بەغدادییەوە زیاتر دەڵێت ''خێزانەکەی ئیبراهیم عەواد بژێوی ژیانیان مامناوەند بوو ، دواتریش کە خۆی بە خەلیفە ناساندووە ، زۆر سەرمان سوڕما ، هەمیشە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان و رۆژنامەکان ئەو هەواڵانەمان دەخوێندەوە، بەڵام لەدروستی زانییارییەکان دڵنیا نەبووین. بەڵام ئەو کاتەی وێنەکەمان بینی زانیمان خۆیەتی .''
وێستگەی دووەمی ژیانی ئەبوبەکر بەغدادی شاری بەغدا بوو ، ئێستا ئەو شارە بەدەست چالاکییە تووندڕەوییەکانی چەکدارانی داعش گیرۆدەیە.
بەغدادی سەرەتای ساڵی نەوەدەکان لە زانکۆی بەغدا-کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان خوێندوویەتی، نمرەکانی کۆلێژی زۆر بەرز نەبووە، وەک سەرۆکی زانکۆکە باسیدەکات ، بەپێی نمرەکانی بەغدادی بێت ، سەرکردەیەکی لێ دەرناچێت و قورئانیشی لەبەرنەبووە، تەنها هەندێک ئایەت نەبێت.
سەرۆکی زانکۆکە دەشڵێت ، لە زانستەکانی حوکم و تەفسیری ماناکان شارەزا نەبووە. دوای تەواوکردنی ماستەر، بۆ دکتۆرا داوای پێشکەش کردووە ، دوای ماوەیەک خوێندن ، سەرپەرشتیاری خوێندنەکەی بە ئاگادارکردنەوەیەک بۆ زانکۆ نامەی دکتۆراکەی هەڵدەپەسێرێت، لە نامەکەدا نوسراوە''لم یراجعنی معتقل" واتە سەردانی نەکردووم ، ئیبراهیم دەستگیرکراوە.
لە مانگی شوباتی 2004 ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا، بەڵام تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەوکاتی ئاشکرانەبووە ، بەس ئەوەندە زانراوە دواتر بۆ گرتووخانەی ''بوکا'' لە باشووری عێراق گواستراوەتەوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زەردەخەنەیەکەوە، لەبارەی ژیانی بەندیێتی بەغدادی دەڵێت'' بێگومان ئیبراهیم عەواد لە گرتووخانە هەندێک مەشقی پێکراوە ، چونکە ئەوکات دەسەڵاتی تەواو بەسەر گرتوخانەکان نەبوو ، ئەو زیندانە ببووە شوێنێک بۆ پەرەپێدان و مەشقپێکردنی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی.''
دوای 10 مانگ بەغدادی لە گرتووخانەی بوکا ئازادکرا ، چووە ناوچەی ''حەی تۆپچی '' لەوێ لە بینایەک ژوورێکی بە کرێگرت و وەک بانگبێژ لە مزگەوتێکی نزیک ئەو شوێنە کاریکرد ، ئێوارانیش خولی لەبەرکردنی قورئانی بۆ منداڵانی ناوچەکە کردبووەوە. ئیدی لە کۆتایی 2004 هیچ شتێکی نووسراوی لێ نەبینراوە و بەتەواوی گوم بووە.
هاوڕێ منداڵییەکەی بەغدادی زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت ''ئیبراهیم تەواوی هاوەڵانی سەردەمی قوتابخانە و بەشێکی زۆری خزمە نزیکەکانی کوشت ، تەنانەت ئەوانەی کەمێک دەیانناسی ، کوشتنی ، بۆیە ئێستا زۆر لێی دەترسم. دڵنیام ئەو خزم و دۆست و کەسوکار ناناسێت''.