مەسرور بارزانی و خەمیس خەنجەر لە بەغدا کۆبوونەوە؛ باسی چییان کردووە؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ خەمیس خەنجەر کۆبووەوە و بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-05-2026 لە رۆژی دووەمی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خەمیس خەنجەر، کەسایەتیی سیاسیی عێراقی کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی ئێستا دەرفەتێکی نوێ لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئارا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، خزمەتی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەرگریى شارستانیى عێراق

بەرگریی شارستانیی عێراق: زیاتر لە 1800 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە دراونەتە دادگە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی، زیاتر لە 1800 شوێن و دامەزراوەیان رووبەڕووی دادگە کردووەتەوە و زیاتر لە 11 هەزار شوێنیشیان داخستووە