سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ نوورى ماليكى ده‌كات

رووداو دیجیتاڵ
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 25-1-2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بەهۆی دياريكردنى وه‌ک به‌ربژێرى پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، پيرۆزبايى له‌ نوورى ماليكى كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيرى، "هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست له‌ ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيى داهاتوويدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى هاووڵاتيانى عێراق بێت و تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى هه‌بێت".
 
ئاماژە بەوەش کراوە، لاى خۆيه‌وه‌، نوورى ماليكى، "سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى".