فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕی سێیەمی دەنگداندا، فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا. دوێنێ لە دوو گەڕی دەنگداندا، نەتوانرا ئەو پۆستە یەکلابکرێتەوە.
لە گەڕی یەکەم و دووەم، کێبڕکێکە لەنێوان شاخەوان عەبدوڵڵا و رێبوار کەریم بوو، هیچکامیان زۆرینەیان بەدەست نەهێنا. پارتی بڕیاری دا شاخەوان عەبدوڵڵا بکشێتەوە و فەرهاد ئەترووشی چووە کێبڕکێکەوە.
لە گەڕی سێیەمی دەنگدان، 294 پەرلەمانتار دەنگیان دا. ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
فەرهاد ئەترووشی: 178 دەنگ
رێبوار کەریم: 104دەنگ
دەنگی پووچەڵ: 12
دوای هەڵبژاردنی فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەم، دەرگەی خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە. دواتر، دانیشتنەکە بۆ 05-01-2026، هەڵگیرا.
دوێنێ، لە دوو گەڕی دەنگداندا، نەتوانرا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
ئەنجامی گەڕی یەکەم و دووەمی دەنگدان:
گەڕی یەکەم:
شاخەوان عەبدوڵڵا: 119
رێبوار کەریم: 153
گەڕی دووەم:
شاخەوان عەبدوڵڵا: 102 دەنگ
رێبوار کەریم: 156 دەنگ
دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەمشێوەیەن:
هەیبەت حەلبووسی
سەرۆک
عەدنان فەیحان
جێگری یەکەم
فەرهاد ئەترووشی
جێگری دووەم