بریفكانی.. حكومەتی ناوەندی بەرپرسی یەكەمی مردنی 52 منداڵەکەیە بە گەرما
رووداو - هەولێر
فاریس بریفكانی، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند هۆكاری مردنی 52 منداڵی خێزانە ئاوارەكان بەهۆی گەرماوە بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لە كەمپەكان دەگەڕێتەوە، کە حکومەتی ناوەندی بەرپرسی یەکەمە لێی.
ئەمڕۆ هەینی 31-ی تەمموز بریفكان بە رووداوی راگەیاند " بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، بووە هۆی مردنی زیاتر لە 50 منداڵی ئاوارە، ئەمەش بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری مرۆیی لە كەمپەكان دەگەڕێتەوە، كە حكومەتی ناوەندی بۆیانی دابین نەكردووە".
بریفكانی گوتیشی " داوام لە سەرۆكایەتی وەزیران، وەزیری تەندروستی، وەزیری مافی مرۆڤ و وەزیری كۆچ و كۆچبەران كردووە سەردانی خێزانە ئاوارەكان بكەن، بەڵام بەداخەوە ئەو لایەنانە سەردانیان نەكردوون".
سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق هەروەها رایگەیاند " لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی كوردستانیش نزیكەی 2 ملیۆن ئاوارە هەیە، قەیرانی دارایی هەیە و كێشەی سیاسیش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەڵام حكومەتی هەرێم زۆر باش توانیویەتی ئاگاداری ئاوارەكان ببێت و ئەو كەسانەی بەهۆی گەرماشەوە بوونەتە قوربانی، لە هەرێمی كوردستان نین" بۆیە بریفكانی دەڵێت " حكومەتی ناوەندی یەكەم و دوا تۆمەتبارە و دەبێت لە پەرلەمان هەموو ئیجرائاتێك لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت، كە كەمتەرخەمبوون و بوونەتە هۆی مردنی 52 منداڵەكە بە گەرما".
بریفكانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد " بە خێزانە ئاوارەكانمان گوتووە لە كاژێر 12ی نیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە لە خێوەتەكانیان نەچنە دەرەوە، بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشی نەبن بە هۆی شەپۆلی گەرمییە بەرزەكەوە، ئامۆژگاریشمان كردوون زیاتر ئاو بخۆنەوە".
لە ئەم هەفتەیەدا پلەی گەرما لە عێراق و لە هەرێمی کوردستانیش بەرزتر بووەوە، بەجۆرێک لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق 50 پلەی سەدی تێپەڕاند و حکومەتی عێراق ناچاربوو دوو رۆژ بکاتە پشوو لە هەرێمی کوردستانیش لەبەر هەمان هۆکار ماوەی چوار رۆژ کراوەتە پشوو.