لە دیمەشق بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە.
پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە بوو و گوتی، بۆمبەکە چێندراو بوو. هەروەها جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی نەبووە.
ئۆتۆمبێلەکە لەسەر شەقامێکی گشتیی دیمەشق تەقییەوە. تاوەکو ئێستا نازانرێت کێ لەپشت تەقینەوەکە بووە.