مەزڵووم عەبدی: دەستمان بە تێکەڵکردنی هێزەکان کردووە و رێککەوتن جێبەجێ دەکەین

رووداو دیجیتاڵ

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە دەڵێت، "دەستمان بە تێکەڵکردن هێزەکان کردووە و رێککەوتن جێبەجێ دەکەین".
 
رۆژی سێشەممە، 17-02-2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە قسەی بۆ فەرماندە عەرەبەکان کرد و گوتی، لە رۆژەی رێککەوتن واژۆکراوە، ئاگربەست جێبەجێکراوە.
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە گوتیشی، "دوای رێککەوتن پێویست بوو هێزەکان بکشێنەوە" و "مەزڵووم عەبدی: هێزەکانمان تێکەڵی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەبن و ئێستا خەریکی تێکەڵکردنەوەیانین".
 
رۆژی 30ی کانوونی دووەمی 2026، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ناوەڕۆکی رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بڵاوکردەوە.
 
 بەگوێرەی رێککەوتنەکە، هێزە سەربازییەکان لە هێڵی بەرەنگاربوونەوەی نێوانیان دەکشێنەوە و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناوەندی شاری حەسەکە و قامیشلۆ، هەروەها دەست دەکرێت بە تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە و فیرقەیەکی سەربازی پێکدەهێنرێت کە سێ لیوای لە هەسەدە دەبێت.
 
لە رێککەوتنەکەدا هاتووە کە لیوایەکی دیکە بۆ هێزەکانی کۆبانێ پێکدەهێنرێت لە چوارچێوەی فیرقەی سوپا لە سنوورى پارێزگای حەلەب.