لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

رووداو - هەولێر

لە هەرسێ کانتۆنەکەی رۆژئاوای کوردستان بانگەشە و ئامادەکاری بۆ  هەڵبژاردنی ئەنجوومەنە خۆجێییەکان دەکرێت کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لە بانگەشەکاندا جگە لە زمانی کوردی رێگە بە عەرەب و ئاشوورییەکانیش دراوە بە زمانی خۆیان بانگەشە بۆ بەربژێرەکان بکەن.

بەرپرسانی تەڤدەمیش دەڵێن، سەرەڕای هەڕەشەکانی حکومەتی تورکیا، هەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە هەر سێ کانتۆنی جزیرە، عەفرین و کۆبانێ بەڕێوەدەچێت.