ژووری بازرگانیی ئیستەنبووڵ: کانوونی یەکەم هەڵاوسان بەرزبووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
بەپێی داتای ژووری بازرگانیی ئیستەنبووڵ، هەڵاوسان لە ئیستەنبووڵ لە کانوونی یەکەمدا بە رێژەی 1.23٪ بەرزبووەتەوە و هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە 37.68٪.
 
ژووری بازرگانیی ئیستەنبووڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکی کانوونی دووەمی 2026 رێژەی هەڵاوسانی بۆ کانوونی یەکەمی 2025 لە ئیستەنبووڵ بڵاوکردەوە. داتاکان دەریانخستووە هەڵاوسان لەو گەورە شارەی تورکیا بەرزبووەتەوە.
 
لە کانوونی یەکەمی 2025ـدا لە پێوەری نرخی بەکاربەری ئیستەنبووڵدا بەراورد بە مانگی پێشوو؛
 
خەرجیی چێشتخانە و هۆتێلەکان بە رێژەی 3.24٪
 
خەرجیی تەندروستی بە رێژەی 2.93٪
 
خەرجیی کاڵا و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان بە رێژەی 2.25٪
 
خەرجیی کەلوپەلی ماڵ بە رێژەی 2.00٪
 
خەرجیی نیشتەجێبوون بە رێژەی 1.90٪
 
خەرجیی خۆراک و خواردنەوە بێ کحوولیەکان بە رێژەی 1.65٪
 
خەرجیی کەرتی گەشتیاری و رۆشنبیری بە رێژەی 1.38٪
 
خەرجیی گەیاندن بە رێژەی 0.58٪
 
خەرجیی خواردنەوە کحوولییەکان و تووتن بە رێژەی 0.13٪
 
خەرجیی پەروەردە بە رێژەی 0.09٪ بەرزبوونەوە روویدا.
 
لە بەرامبەردا، لە خەرجیی جلوبەرگ و پێڵاو بە رێژەی 0.77٪ و لە خەرجیی گواستنەوەدا بە رێژەی 0.69٪ دابەزین تۆمارکراوە.