چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا: رێگە نەدرا ئەندامێکی شاندەکەمان بێتە نێو تورکیاوە
رووداو دیجیتاڵ
چاودێرانی نێودەوڵەتی لە تورکیا ئەمڕۆ (دووشەممە، 1-4-2024) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند "رێگە نەدرا ئەندامێکی شاندەکەمان بێتە نێو تورکیاوە."
چاودێرانی نێودەوڵەتی هەروەها رایگەیاند "بەشێوەیەکی ورد چاودێری تەواوی پرۆسەکەمان کرد لە؛ چاودێریی دەنگدان، جیاکردنەوەی دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامەکان."
سەبارەت بە سەرپێچییەکانیش بەپێی چاودێرانی نێودەوڵەتیی هەڵبژاردنەکەی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان "پسوولەی دەنگدان بۆ موختارەکان لەگەڵ رێنماییەکانی پێچەوانە بوون."
لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا چاودێرانی نێودەوڵەتی پێشنیازی ئەوەیان کرد 'پێویستە دەرفەتی زیاتر بە رۆژنامەڤانان بدرێت بۆ رووماڵکردنی هەڵبژاردنەکان."