لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی سووتەمەنی بەرز دەکرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە ئەمشەوەوە نرخی یەک لیتر گازوایل 5 لیرە و 60 قروش و نرخی بەنزینیش 2 لیرە و 10 قروش زیاد دەکرێت.
لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان، بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا، جارێکی دیکە نرخی سووتەمەنی بەرزکرایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی کەرتی سووتەمەنی، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە چواری ئاداری 2026، نرخی یەک لیتر گازوایل 5 لیرە و 60 قروش و نرخی یەک لیتر بەنزینیش 2 لیرە و 10 قوروش زیاد دەکرێت. هاوکات، نرخی گازی ئۆتۆمبێلیش 0.65 لیرە زیاد دەبێت.
دوای ئەم زیادکردنە، نرخی یەک لیتر بەنزین لە ئامەد بۆ زیاتر لە 66.35 لیرە (یەک دۆلار و 51 سەنت) و لە ئیستەنبووڵیش بۆ 63.66 لیرە (یەک دۆلار و 45) بەرز دەبێتەوە. هەروەها، نرخی یەک لیتر گازوایل لە ئامەد دەبێتە 68.87 لیرە (یەک دۆلار و 57 سەنت).