ئەردۆغان پێشوازی لە ئەحمەد شەرع کرد
رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر کرد.
ئەحمەد شەرع، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025 گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیان نێوانیان کەمێک لەمەوبەر دەستی پێکرد.
بەگوێرەی میدیای تورکیا، لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخی ئەمنیی سووریا و پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و وزەییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەحمەد شەرع یەکەمین سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی سووریا رۆژی 29-1-2025 بوو کە گەیشتە سعودیە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.