ئەردۆغان لەگەڵ شاندێکی حەماس کۆبووەوە


رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ پێشوازیی لە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس کرد و لەگەڵیاندا کۆبووەوە.
 
کۆبوونەوەکە ئێوارەی شەممە 4-4-2026 لە نووسینگەی دۆڵمەباخچە لە ئیستەنبووڵ بەرێوەچوو و گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و بەتایبەتیش غەززە تەوەری سەرەکی بوو.
 
لایەنەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ قەیرانی ئێستا کردووە و بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا جەختیکردووەتەوە کە ئەنقەرە لە پرسە ناوچەییەکاندا و بەتایبەتیش لە پرسی غەززە دا، بەردەوام رۆڵی کارا دەگێڕێت.
 
میدیای دەوڵەتی تورکیا هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بە شاندەکەی حەماس نەداوە.