وەزیری بەرگریی تورکیا و جێگری سەرۆک ئەرکانی عێراق کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە شاری ئیستەنبووڵ، پێشوازی لە لیوا سەعد حەربییە، جێگری سەرۆک ئەرکانی عێراق کرد.
لە پۆستێکدا لە هەژماری سۆشیاڵ میدیای وەزارەتی بەرگریی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، گولەر پێشوازی لە لیوا حەربییە کردووە.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، شاندی سەربازی و پیشەسازیی سەربازی عێراق بە سەرۆکایەتی لیوا سەعد حەربییە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی بەرگری، فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ساها 2026 لە شاری ئیستەنبووڵە.
پێشانگاکە بە بەشداریی زیاتر لە 1700 کۆمپانیا لە نزیکەی 120 وڵاتەوە لە 5ـی ئەم مانگەوە تاوەکو 9ـی مانگ بەڕێوەدەچێ و بڕیار وایە 203 بەرهەمی نوێ تێیدا نمایش بکرێن.