ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی هوداپار کۆبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ زەکەريا یاپجیئۆغڵو، سەرۆکی پارتی دۆزی ئازاد-هوداپار کۆبووەوە.
 
کۆبوونەوەک ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی تشرینی دووەمی 2025 لە کۆشكی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و بە رووی میدیاکاندا داخراو بوو.
 
هەر یەک لە ئەفکان ئاڵا، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی و شاهزادە دەمیر، بریکاری سەرۆکی هودا پار و پەرلەمانتاری دیلۆک و ئیسحاق ساغڵام، یاریدەدەری سەرۆکی هودا پار بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
 
پارتی دۆزی ئازاد ناسراو بە ھوداپار، پارتێکی ئیسلامیی سوننەی کوردییە و لە 19ی کانوونی یەکەمی 2012 دامەزراوە. لە دوایین هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 14ـی ئایاری 2023 کە سەرۆککۆمار و پەرلەمانێکی نوێ هەڵبژێردرا، لە ژێر چەتری هاوپەیمانی جمهووری ئاکپارتی و مەهەپە و لەسەر لیستی ئاکپارتی بەشداری هەڵبژاردنی کرد و چوار کورسی لە پەرلەمان بەدەستهێنا.