خوڵوسی ئاکار: نابێت پەیەدە/یەپەگە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان ببێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگریی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، نابێت پەیەدە/یەپەگە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان ببێتەوە و پێویستە لەناوببرێن.
خوڵوسی ئاکار، سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگریی نیشتمانیی پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026 رایگەیاند، "پەیەدە/یەپەگە سەر بە پەکەکەن و لە سووریا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان."
ئاکار جەختی لەوە کردەوە، نابێت پەیەدە و یەپەگە لە داهاتووی سووریادا جێگەیان ببێتەوە.
سوپای عەرەبیی سووریا لە رۆژی سێشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2026ـەوە بە چڕی هێرش دەکاتە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن.