لە ئیزمیری تورکیا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس و دوو پۆلیس کوژران


رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا هێرشی چەکداری کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس. 

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش بریندارە. 
 
هێرشەکە لە شارۆچکەی باڵچۆڤا روویدا. 
 
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، هێرشکارەکە کەسێکی تەمەن 16 ساڵە و هێرشێکی چەکداری کردووەتە سەر بنکەی پۆلیسی ساڵح ئیشگۆرەن و بەو هۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکی دیکەش برینداربووە.