لە شەڕی نێوان دوو گرووپدا لە ئیستەنبووڵ دوو کەس کوژران

رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی کاغتهانـی ئیستەنبووڵ لەنێوان دوو گرووپدا شەڕ روویدا, بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون. یەکێک لە بریندارەکان تەندروستیی ناجیگیرە.  
 
رووداوەکە کاژێژ 21:00ـی شەوی دووشەممە هەشتی نیسانی 2024 لە شەقامی 28ـی نیسان لە گەڕەکی گورسەل روویدا. ئەو دوو گرووپە کە پێشتر کێشەیان هەبووە، بووەتە شەڕیان و هەردوولا بە چەک تەقەیان لە یەکدی کردwwe.  
 
لە ئەنجامی شەڕەکەدا، "ئۆ. یە." ـی تەمەن 20 ساڵ و "م. ئا." ـی تەمەن 30 ، "هـ . یە." ـی تەمەن 38 ساڵ و "س. یە."ـی تەمەن 25 ساڵ بریندار بوون.  
 
لەسەر ئەو زانیاریانە تیمە تەندروستییەکان و هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و هەر چوار بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
سەرەڕای هەوڵەکانی پزیشکان "ئۆ. یە." و "م. ئا."  لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا، دۆخی تەندروستی "هـ . یە." ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی هێزە ئەمنییەکان، ئەو چوار کەسەی شەڕیان کردووە، پێشتر تاوانی بریندارکردن، تاڵانکردن، دزی و دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە.
 
لە ئەنجامی پشکنینی شوێنی رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان 40 قەوانیان دۆزیوەتەوە.