ئەزموونی 63 ساڵ کاری مزگەری هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
حوسێن ئوڵوم-ی تەمەن 73 ساڵ هاونیشتمانییەکی پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستانە و سەرقاڵی پیشەی مزگەرییە.
ئەو لە بازاڕی دێرینی ئۆتەراکچییە کار دەکات و دەڵێت: "تەمەنم 73 ساڵە و لە تەمەنی 10 ساڵییەوە هاتوومەتە ئێرە و هەر لەم بازاڕەم."
پیشەی مزگەری خەریکە خۆری ئاوا دەبێت و کڕیارانی لە پەنجەی دەست تێناپەڕن، بەڵام هێشتا کەسانێک هەن لە کارکردن بەردەوامن.
ئەو مزگەرە دەڵێت، "جاران لێرە 100 شوێنکار هەبوون، ئێستا دوو دانە ماون. پیشەیەکی زۆر ناسراو بوو 30 تا 50 ساڵ بەر لە ئێستا، پیشەیەکی جوان بوو، بەڵام ئێستا مردووە. کڕۆم و ئەلەمنیۆم دەرچوو و پیشەکەی ئێمەی کوشت."
حوسێن پێداگرە لەسەر زیندووڕاگرتنی پیشەکەی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، شاگردیان دەستناکەوێت و گەنجان روو ناکەنە پیشەی مزگەری.