ئاکپارتی: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و وازهێنانی لە چەک، قۆناخێکی گرنگە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان-ئاکپارتی دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و وازهێنان لە چەک، قۆناخێکی گرنگە بۆ ئامانجی "تورکیای بێ تیرۆر".
عومەر چەلیک، ئەمڕۆ دووشەممە، 12 ـی ئایاری 2025 راگەیاند، "دوای ئەو بانگەوازەی لە ئیمراڵییەوە کرا، بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی و وازهێنان لە چەک، قۆناخێکی گرنگە بۆ ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر."
عومەر چەلیک هەروەها دەڵێت، "بەکۆتاییهاتنی تیرۆر، دەرگای سەردەمێکی نوێ واڵا دەبێت."
ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی راگەیاند کە بە بەشداریی 232 ئەندام بووە و دەڵێت، "خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت." دەشڵێت، "گەلەکەمان هۆشیارانە خاوەندارێتی لە پرۆسەی ئاشتی دەکات" و "لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری باشتر تێدەگەن."
چەلیک دەڵێت: "پێویستە ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی کردەیی جێبەجێ بکرێت و بە هەموو لایەنەکانییەوە بێتە دی. بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکان دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان، بە جۆرێک کە بە شێوەیەکی کۆنکرێتی و هەموو لق و پاشکۆکانی پەکەکە و پێکهاتە نایاساییەکانی دابخات".
گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند: "ئەم پرۆسەیە لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە لە گۆڕەپاندا بە وردی چاودێری دەکرێت. ئەو قۆناخانەی پێی گەیشتووە بە بەڕێز سەرۆککۆمار دەگەیێندرێت. پێویستە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و وازهێنان لە چەک بەهەموو لایەنەکانییەوە و بە شێوەیەکی کۆنکرێتی لە ناوەوە و دەرەوە جێبەجێ بکرێت. بەم شێوەیە، هەنگاوێکی ئەرێنی دێتە پێشەوە بۆ رێگرتن لە پلانە ئیمپریالیستییەکان کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بۆ شەڕی بەوەکالەت لە ناوچە نزیکەکانماندا بەکاردەهێنرێن".