لە ئەنقەرە دەست بەسەر 11 تۆن گۆشتی سوور و مریشکی تێکچوودا گیرا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەست بەسەر 11 تۆن گۆشتی سوور و مریشکی تێکچوودا گیرا، سێ شوێنی کار داخران و دوو کەس دەستبەسەر کران. 
 
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئەنقەرە رۆژی پێنجشەممە 11ی ئەیلولی 2025 لە شارۆچکەی ئاکیورت ئۆپەراسیۆنێکیان کرد.
 
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 11 تۆن و 250 کیلۆگرام گۆشتی سوور و مریشکی تێکچوودا گیرا، کە بایی 351 هەزار دۆلار بوو. هەروەها سێ شوێنی کار بە شێوەیەکی کاتی داخران و دوو کەس دەستبەسەر کران.
 
دوای وەرگرتنی نموونە، بەشێک لە بەرهەمەکان لەنێوبران.
 
پەیوەست بە رووداوەکە، دوو کەس بە تۆمەتی 'بازرگانیکردن بە خۆراک و دەرمانی تێکچوو یان گۆڕدراو' دەستبەسەر کران. هەروەها تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانی پارێزگای ئەنقەرە ئەو سێ شوێنەیان بە شێوەیەکی کاتی راخست.