لە تورکیا نرخی بەنزین و گازوایل بەرزدەبێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی بەنزین و گازوایل بەرزدەبێتەوە.
 
سبەی دووشەممە 15ـی ئابی 2022، لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی گازوایل بەرزدەبێتەوە و یەک لیتر گازوایل یەک لیرە و 26 قروشی دەچێتەسەر. 
 
دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، شەوی شەممە 13ـی ئاب لیترێک بەنزین یەک لیرە و 10 قرووشی خرایەسەر و لە رۆژی دووشەممەوە نرخی گازوایلیش بەرزدەکرێتەوە.
 
ئەمڕۆ لە ئیستەنبووڵ یەک لیتر گازوایل بە 23.23 لیرە و یەک لیتر بەنزین بە 21.06 لیرە دەفرۆشرێت. 
 
لە ئەنقەرە یەک لیتر گازوایل بە 23.26 لیرە و یەک لیتر بەنزین بە 21.31 لیرە دەفرۆشرێت، هەروەها یەک لیتر گازوایل لە ئیزمیر بە 23.37 لیرە و یەک لیتر بەنزینیش بە 21.29 لیرە دەفرۆشرێت. 
 
نرخەکانی سووتەمەنی بەگوێرەی پارێزگا، شارۆچکە و ناوچەکان دەگۆڕێت.