سەرەتاکانی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا
رووداو - هەولێر
دانوستاندنەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەشەڕی چەکداری و چارەسەری کێشەی کورد لە باکووری کوردستان لە ساڵی 1993 وە بەشێوەی پچڕپچڕ بەڕێوەدەچوو، دوای زیندانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری PKK لە ساڵی 1999 بەردەوام بوو. دوای شکستهێنانی دانوستاندنەکانی ئۆسلۆ، دانوستاندنەکانی قۆناغی ئاشتی لەگەڵ ئیمرالی بەردەوامە.
دانوستاندنەکانی ئۆسلۆ لەنێوان دەزگای هەواڵگری تورکیا MIT و PKK لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە ئەیلوولی 2008 بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەستیپێکرد. هاکان فیدان، راوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورکیا وەک نوێنەری تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ ئۆجەلان و نوێنەرانی PKK دانوستاندنەکانی بەرێوە بردووە.
دوای دزەکردنی تۆماری دەنگی و بەڵگەکانی دانوستاندنە نهێنییەکانی ئۆسلۆ لە 8ی شوباتی 2012 دا، داوای لێپێچینەوەکردن لە هاکان فیدان کرا و لە چوارچێوەی دۆسیەی KCK فیدان و گونەش و ئەمرە تانەر راوێژکاری پێشووی MIT بانگهێشتی دادگا کران. بەڵام یاسای MIT لە 15ی شوباتی2012 لە یەک شەودا گۆڕدرا و لێپێچینەوەکردن لەگەڵ فیدان و ئەندامەکانی دیکەی MIT بەسترایەوە بە رێگەپێدانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا.
ئەردۆغان گوتی: "فیدان بوخچەی نهێنییەکانمانە" و ئاشکرایکرد کە خۆی رەوانەی ئیمرالی و ئۆسلۆی کردووە.
موراد قەرەیڵان، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی KCK لە دیمانەیەکدا لە حوزەیرانی 2012 ئاماژەی بەوە دا "لە ئۆسڵۆ لە چارەسەر زۆر نزیکببوونەوە، بەڵام کوژرانی 13 سەربازی سوپای تورکیا و 7 گەریلای PKK لە شەڕێکدا لە شارۆچکەی سیلڤانی سەربە ئامەد زیانی بەقۆناغەکە گەیاند".
قەرەیڵان لە 25ی نیسانی 2013 لە دیمانەیەکی تایبەتدا گوتی: "پێموایە لەلایەن جەماعەتی فەتحوڵا گولەن دزە بە تۆماری دەنگی و بەڵگەکانی دانوستاندنەکانی ئۆسڵۆ کرابێ".
لە یەکێک لەو بەڵگانەی لە ئینتەرنێت بڵاوبووەوە، بانگەشەی ئەوە دەکرا، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو لا، گیراوە سیاسییەکانی دۆزی KCK ئازاددەکرێن و تا تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان چالاکییە سەربازییەکان رادەگیرێن.
بەپێی بەڵگەنامەکە راوێژکاری MIT سەبارەت بە پەروەردە بە زمانی دایک گوتوویەتی، "بەهەر حاڵ ئەوێ دەبێت بە هەرێمێکی سەربەخۆ".
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی سەرکردایەتی KCK و ئەندامانی شاندی دانوستاندکاری ئۆسلۆ لە دیمانەیەکدا رایگەیاند، AKP دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی 2011 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چیتر بەشداری دانوستاندنەکانی ئۆسڵۆ نەبوو و رووداوەکەی سیلڤانی کرد بە بیانوو بۆ کۆتاییهێنان بەوقۆناغە.
هەروەها بۆ قووڵکردنەوەی دانوستاندنەکان لایەنەکان لە نیوەی دووەمی مانگی حوزەیراندا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدەن.
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی سەرکردایەتی KCK و ئەندامانی شاندی دانوستاندنکاری ئۆسڵۆ لە دیمانەیەکدا رایگەیاند، دانوستاندنەکان نزیکەی 4 ساڵی خایاند، دووەمین و سێیەمین دانوستاندنەکانی ئۆسڵۆ لە ساڵی 2009 بەڕێوەچوو کە هاوتەریب بوو لەگەڵ ئەو نەخشەرێگایەی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادە دەکرا.
قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا، AKP دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی 2011 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چیتر بەشداری دانوستاندنەکانی ئۆسڵۆ نەبوو و رووداوەکەی سیلڤانی کرد بەبیانوو بۆ کۆتاییهێنان بەو قۆناغە.
لە14ی تەمموز پاش کوژرانی 13 سەربازی تورکیا لە رووداوەکەی سیلڤان، یاڵچن ئاک دۆغان راوێژکاری ئەردۆغان رایگەیاند، بەو هێرشە قۆناغی ئۆسڵۆ کۆتاییهات و دواتر ئەردۆغانیش ئاماژەی دابوو کە قۆناغی ئۆسڵۆ بەتەواوەتی کۆتایی هاتووە.
وێڕای نارەزاییەکانی پارتی گەلی کۆماری CHP و پارتی نەتەوەپەرستی گەل MHP، دانوستاندنەکانی ئاشتی لە سەرەتای 2013 لە رێگەی ئیمراڵی دەستیپێکردەوە.

وێڕای نارەزاییەکانی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن دانوستاندنەکانی ئاشتی لە سەرەتای 2013 لە رێگەی ئیمراڵی دەستیپێکردەوە.
لە 21-3-2013 لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بەرفراوان لە ئامەد پەیامی ئۆجەلان خوێنرایەوە و تێیدا راگەیەنرا، پێویستە لە تورکیا خەباتی چەکداری کۆتایی پێبێت و خەباتی سیاسی دەستپێبکات.
دانوستاندنەکانی ئیمرالی لەنێوان حکومەت و ئیمراڵی و قەندیل لە رێگەی شاندێکی تایبەت بە حکوومەت و شاندێکی سیاسی کە پێکهاتووە لە پەرلەمانتارانی BDP و HDP و لەلایەن وەزارەتی دادی تورکیا دەستنیشانکراوە بەڕێوە دەچێ. شاندەکە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا 16 جار سەردانی ئیمرالی کرووە.
بەروین بوڵدان و ئیدریس بالوکەن هاوسەرۆکی فراکسیۆنی BDP لە پەرلەمانی تورکیا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە13-2-2014 سەبارەت بە 16یەمین سەردانی شاندەکەیان بۆ ئیمراڵی رایانگەیاند، "ئێمە وەک KCK و BDP بەبڕیارەوە بەردەوامی بەپرۆسەکە دەدەین، بەڵام حکومەتی تورکیا لە ماوەی ئەم ساڵەدا تەنیا هەنگاوێکیشی نەناوە".
دوای زیندانیکردنی ئۆجەلان سەرەتا سەردانەکانی ئیمراڵی لەلایەن پارێزەران و ئەندامانی خێزانی ئۆجەلانەوە ئەنجام دەدرا، بەڵام دواتر رێگا نەدرا پارێزەرانی ئۆجەلان سەردانی ئاسایی خۆیان ئەنجام بدەن. پارێزەران بۆ داویینجار لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ سەردانی ئیمراڵییان کردبوو، لەو رۆژەوە تا ئێستا بەبیانووی جیاواز داواکاری پارێزارانی ئۆجەلان بۆ سەردانکرنی ئیمراڵی رەتدەکرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو راپرسییانەی لە باکووری کوردستان کراون، پشتگیری بۆ ئەم پرۆسەیە لە 80% زیاترە. وێڕای ئەوەی پرۆسەی چارەسەر نزیکەی ساڵێکە بەردەوامە، بەڵام دانوستاندنەکان هیچ گەرەنتییەکی یاسایی نییە. لایەنی کوردی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دانوستاندنەکان دەوێ و داوا دەکات حکوومەت بەشێوەیەکی کرداری هەنگاو بنێ.