شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سبەی سەردانی ئۆجەلان دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سبەی دەچێتە دوورگەی ئیمرالی.
شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، سبەی دووشەممە 16 ـی شوباتی 2026، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە سەردانی دوورگەی ئیمرالی دەکات.
شاندەکە لە پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی روها و ئۆزگور فایق ئەرۆڵ، پارێزەری نووسینگەی یاساییی سەدە پێکدێن.
شاندەکە، دواجار لە 17ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ سەردانی دوورگەی ئیمرالی کردبوو و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووبووەوە. لەو کاتەوە هیچ دیدارێک لە دوورگەی ئیمرالیدا ئەنجام نەدراوە.