بودجەی تورکیا لە مانگی نیساندا 4.6 ملیار دۆلار کورتهێنانی هەبوو
رووداو دیجیتاڵ
بودجەی حکومەتی ناوەندیی تورکیا له مانگی نیسانی ئەمساڵدا 174.7 ملیار لیره (4.6 ملیار دۆلار) کورتیهێنا.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025 رایگەیاند، کورتهێنانی بودجه له مانگی نیساندا 174.7 ملیار لیره (4.6 ملیار دۆلار) بووه.
کورتهێنانی بودجه له چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 885.5 ملیار لیره (23.3 ملیار دۆلار) بووە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی تورکیا بڵاویکردووه‌ته‌وه، داهاته‌کانی بودجه له مانگی نیساندا 957.4 ملیار لیره (25.2 ملیار دۆلار) و خه‌رجییه‌کانی بودجه‌ش 1.13 ترلیۆن لیره (29.7 ملیار دۆلار) بووه.
له نیساندا خه‌رجییه‌کانی بودجه‌ی بێ سوود 871.5 ملیار لیره (22.9 ملیار دۆلار) و کورتهێنانی بێ سوودیش 85.9 ملیار لیره (2.2 ملیار دۆلار) بووە.
له ماوه‌ی مانگه‌کانی کانوونی دووەم تاوەکو نیسان، خه‌رجییه‌کانی بودجه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی 4.25 ترلیۆن لیره (111.8 ملیار دۆلار) و داهاته‌کانی بودجه‌ش 3.36 ترلیۆن لیره (88.4 ملیار دۆلار) بوون.