ژنانی ئیستەنبوڵ بازاڕگەری بۆ کاڵا دەستییەکانیان دەکەن

رووداو - ئیستەنبوڵ

ژنانی ئیستەنبوڵ دەیانەوێت بازاڕێک بۆ کاڵا دەستکردەکانیان بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاسانتر كاڵاكانیان بگەیێننە دەستی كڕیارەكانیان.
 
بەمەبەستی بە بازاڕکردنی کاڵا دەستییەکانی ژنان، لە کادکۆی ئیستەنبوڵ پرۆژەیەک بەناوی "دوکانی پۆتلاج" کرایەوە.

لەو پرۆژەیەدا کۆمەڵێک ژن بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان، بە دەیان جۆرە بەرهەمی دەستکردی خۆیان لەو دوکانانەدا نمایشکردووە. ئەو ژنە خاوەنکارانە ئامانجیان ئەوەیە لە ئایندەدا بازاڕێکی گەورەی کاری دەستی ژنان بکرێتەوە.

داڕشتنەوە: حەكیم داود