ئەردۆغان: سری سورەییا ئۆندەر لە دەستی سەلامەتدایە


رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەهۆی نەخۆشیی سری سورەییا ئۆندەرەوە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمرالییەوە کرد و هیوای باشبوونەوەی بۆ خواست.

سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەندامی شاندی ئیمرالی، کاژێر 11:00ـی شەوی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیێندرایە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ و نەشتەرگەری بۆ کرا. 
 
نەشتەرگەرییەکە 12 کاژێری خایاند.
 
ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممه، 16ـی نیسان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵییەوە کرد و هیوای باشبوونەوەی بۆ خواست.
 
بوڵدان گوتی، ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پێی گوتووە: "ئەو تیمەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ سری سورەییا ئۆندەر کردووە، باشترین پزیشکەکانی تورکیا لەخۆدەگرێت و لە دەستێکی سەلامەتدایە".