راپرسییەک: ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت جەهەپە یەکەم دەبێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسیی کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی ORC ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرێت،  پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە 32.5% یەکەمی تورکیا دەبێت. هەروەهائاکپارتی بە 29.9% لە پلەی دووەمدا دەبێت.
 
کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی ORC لەنێوان 12 و 14ی ئەیلوولی 2025 لە 26 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لەگەڵ 3 هەزار و 400 کەس راپرسییەکی کردووە پرسیویەتی "ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بکرێت، ئێوە دەنگ بە کام پارت دەدەن؟".
 
ناوەندەکە رۆژی دووشەممە 15-9-2025 ئەنجامەکانی بۆ رای گشتی ئاشکراکرد.
 
رێژەی دەنگەکانی CHP بە 2.6سەتا لەپێشەوەیە و بە رێژەی 32.5%ـی دەنگەکان یەکەمە. 
 
هەروەها رێژەی دەنگەکانی ئاکپارتی بە 29.9% دیاریکراوە.
 
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە رێژەی 7.9%ـی دەنگەکان هەر لە پلەی سێیەمدا ماوەتەوە.
 
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ORC
تورکیا و باکووری کوردستان
12-14ی ئەیلوولی 2025
26 پارێزگا - 3400 کەس
 
"ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بکرێت، ئێوە دەنگ بە کام پارت دەدەن؟"
 
جەهەپە 32.5٪
ئاکپارتی 29.9٪
دەم پارتی 7.9٪
مەهەپە 7.5٪
ئیی پارتی 5.9٪
پارتی زافەر 3.6٪
سەرلەنوێ رەفاهـ 2.9٪
یەمەپە 2.3٪
پارتی سەعادەت 1.9٪
پارتی کلیل 1.8٪
پارتەکانی دی 2.2٪