کڵچدارئۆغڵو: HDP بەندی سەدا 10 تێدەپەڕێنێ
رووداو - هەولێر
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری CHP رایدەگەیێنێت، بەپێی ئەو راپرسییانەی بەوان گەیشتوون ، پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەتوانێ بەندی سەدا 10 تێپەڕێنێ.
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری CHP رەخنەی لە پڕۆسەی ئاشتی گرت و گوتی: "ئەو پڕۆسەیە لەسەر بێمتمانەیی بونیادنراوە، پێویستە قسەی هادەپەییەکان وەک تەمەننایەک وەربگرین، چونکە کاراکتەری سەرەکی ئۆجەلانە".
بە بۆچوونی کڵچدارئۆغڵو، گەورەترین کارەسات کە رووبەڕووی تورکیا ببێتەوە ئەوەیە کە پارتی داد و گەشەپێدان AKP بە تەنیا دەسەڵات بگرێتەوە دەست، ئەو دەڵێت: "ئەگەر دەتانەوێ تورکیا بخەنە نێو کارەساتێکەوە، ئەوا AKP با بەتەنیا دەسەڵات بگرێتەوە دەست".
کڵچدارئۆغڵو دەڵێ کە داوای کردووە بەندی سەدا 10 لاببرێ، بەڵام دەسەڵات رازینەبوو، "عەیبێکی دیموکراسییە ئەو پارتە سیاسییەی کە سەدا 9 ی دەنگەکان بەدەستبهێنێ نەتوانێ بێتە پەرلەمان، هەر حیزبێک سەدا 1 ی دەنگەکان بەدەستبهێنێ، هەر هیچ نەبێ پێویستە سکرتێرە گشتییەکەی بچێتە پەرلەمان".
هەروەها رەخنە لە پارتی دیموکراتی گەلان HDP دەگرێت و دەڵێ: "ئەگەر هادەپە روون و راشکاوتر بوایە، لەچوارچێوەی چارەسەرکردنی پرسی کورد بەندی سەدا 10 ی دەخستە یەکەم ماددەی چارەسەری".