لە مێرسین پیاوێک هاوژینی پێشووی و پێنج کەسی دیکەی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
هاووڵاتییەکی تەمەن 37 ساڵ بەناوی (مەتین ئۆ ) لە پارێزگای مێرسینی تورکیا هاوژینی پێشووی ئاڕزوو ئۆزدەنی 32 ساڵان دەکوژێت، دواتر بە هەڕەمەکی تەقە لە خەڵک دەکات و پێنج کەسی دیکەش دەکوژێت.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2026 لە شارۆچکەی تارسوسی مێرسین روویدا. هاووڵاتییەکی تەمەن 37 ساڵ، سەرەتا هاوژینی پێشووی خۆی کوشتووە و دواتریش چووەتە دەرەوە، بە هەڕەمەکی تەقەی کردووە.
هێرشی کردووەتە سەر خواردنگەیەک و لەوێدا خاوەنی خواردنگەکە (سابری پان) و گارسۆنێک بەناوی (ئەحمەد ئەرجان جان)ی کوشتووە.
ئەو هێرشکارە لە خواردنگەکە رایکردووە و لە رێگە تەقەی لە شوانێک و شۆفێرێکی بارهەڵگر کردووە و ئەوانیشی کوشتووە.
تەقەکەرەکە بەردەوام بووە لە تەقە کردن و جگە لەو پێنج کەسەی کوشتوونی، هەشت کەسی دیکەشی بریندار کردووە و دواتر یەکێک لە بریندارەکان گیانی لە دەستداوە.
پۆلیس دەستی بە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ئەو هێرشکارە کردووە.