سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی کوێت، قەتەر و عومان دەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چوارچێوەی گەشتێکی سێ رۆژەدا سەردانی وڵاتانی کوێت، قەتەر و عومان دەکات.
 
بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2025 سەردانی کوێت دەکات، رۆژی چوارشەممە 22ـی تشرینی یەکەم دەچێتە قەتەر و رۆژی پێنجشەممە 23ـی تشرینی یەکەم سەردانی عومان دەکات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەو وڵاتانە سەردانەکەی دەکات و لە کۆبوونەوەکاندا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.